وێنە.. هێلی لەڤ جیاواز دەردەکەوێت


خانمە هونەرمەند و فاسیۆنی ناسراوی کورد، هێلی لەڤ، لە دوای کلیپە پت مشتومڕەکەی کە بەناوی " بۆ بای "یەوە بوو بە جەستەیەکی رێک و باریکتر لە جاران دەردەکەوێت.

 

هێلی لەڤ لە نوێترین دەرکەوتنیدا بە جەستەیەکی رێک و باریک جیاواز لە جاران دەردەکەوێت لە پەنا ئۆتمبیلێکدا راوەستاوە.

 

هێلی لەڤ لە بڵاوکردنەوەی دوا کلیپیدا مشتومڕێکی زۆری لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دروستکردو هەندێک بە کارێکی هونەری جوان و هەندێکی دی بەکارێكی دزێویان ناوزەد کرد.

 

هەر لەگەڵ بڵاوبوونەوەی کلیپکەدا هێلی رایگەیاند کە "رووبەرووی هەرەشەی کوشتن بۆتەوە"و، بەڵام لە ئێستادا لەو هەڕەشەیە بێدەنگە.



13ی ئەم مانگە هێلی لەڤ ڤیدیۆ کلیپی بۆی بای بڵاوکردەوە، لە ماوەی کەمتر لە سێ رۆژدا 1.5 ملیۆن بینەری هەبو، لە ماوەیەکی کەمدا دەنگدانەوەیەگی گەورەی بەدواهات، بەشێک لە هاوڵاتیان پێیان وابو ئەم گۆرانییە لە دژی پیاوانە و بێرێزی کردنە بە پیاوان و کیلپەکەیان رەتکردەوە.

 
هێلین عه‌بدولڵا" ناسراو بە 'هێلی له‌ڤ" له‌ساڵی 1988 له‌دایكبووه‌، زیاتر به‌زمانی ئینگلیزی گۆرانی ده‌ڵێت و تا ئێستا خاوەنی دوو ڤیدیۆ کلیپە، کە یەکێکیانی بۆ کوردستان و پێشمەرگە و جەنگی دژی داعش وتووە. 

 


PM:02:24:23/12/2019