" ئەو کۆمسیۆنە نوێیەی هەڵبژێردراون زۆربەیان کاندیدی لیستە عێراقییەکان بوون "

ئەنجومەنی دادگای باڵای عێراق، کۆمسیۆنێکی نوێی هەڵبژاردن لە ژمارەیەک دادوەر دەستنیشان دەکات کە زۆربەیان کاندیدی لیستە عێراقییەکان بوون لە هەڵبژاردنەکانی پێشوودا.

میدیا عێراقییەکان ئاشکرای دەکەن، دادوەر عەباس فەرحان پاڵێوراوی دەوڵەتی یاسا بووە، قازی جەمیل عەدنان پاڵێوراوی تەیاری سەدری بووە، عامر موسی پاڵێوراوی رێکخراوی بەدر بووە، فەیاز حسین پاڵێوراوی بەرەی ئینقاز و گەشەسەندن بووە، عەلی رەشید پاڵێوراوی هێزە عێراقییەکان بووە.


هێشتا هەرێم دوو دادوەرە کاندیدەکەی خۆی نەخستۆتە بەردەم ئەنجومەنی دادگای باڵای عێراق.


دانانی ئەم دادوەرانە بۆ کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنی عێراق بۆتە مایەی ناڕەزایی ناوەندی سیاسی و میدیای و خۆپیشاندەران.

 


AM:09:33:24/12/2019