٦ کەسی بنەماڵەی تاڵەبانی ٢ کوڕی کۆسرەت رەسوڵ
٥ ئەندامی کۆنی مەکتەبی سیاسیش خۆیان بۆ سەرکردایەتی نوێ کاندید کردووە

ئەمڕۆ سێ شەممە دەنگەکانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی یەکلایی دەکرێتەوە، شەش ئەندامی بنەماڵەی تاڵەبانی خۆیان کاندید کردووە، هەردوو کوڕەکەی کۆسرەت رەسوڵیش خۆیان کاندیدکردووە، جگە لەوەی ٥ ئەندامی مەکتەبی سیاسی کۆنیش خۆیان بۆ ئەو ئەنجومەنە کاندید کردووە.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە، جگە لە قوباد تاڵەبانی کە کۆنگرە پەسەندیکرد وەک ئەندامی سەرکردایەتی، هەریەک لە بافڵ تاڵەبانی، لاهور شێخ جەنگی، ئاراس شێخ جەنگی، شاناز ئیبراهیم ئەحمەد، ئاڵا تاڵەبانی، بێگەرد تاڵەبانی خۆیان کاندیدکردووە بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی.

هەروەها لە بنەماڵەی کۆسرەت رەسوڵ جگە لە باوکیان کە کرا بە سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای سیاسی یەکێتی لەلایەن کۆنگرەوە، هەریەک لە دەرباز کۆسرەت و شاڵاو کۆسرەت خۆیان کاندیدکردووە بۆ پۆستی ئەنجومەنی سەرکردایەتی.

لە ئەندامانی پێشووی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، هەریەک لە رەفعەت عەبدوڵا، ئاسۆ ئەڵمانی، رزگار عەلی، شۆڕش ئیسماعیل، قادر عەزیز، دووبارە خۆیان کاندیدکردۆتەوە بۆ ئەنجومەنی سەرکردایەتی نوێی یەکێتی.

هەروەها سەرجەم ئەندامانی سەرکردایەتی پێشووی یەکێتی خۆیان کاندیدکردووە بۆ ئەنجومەنی نوێی سەرکردایەتی یەکێتی.

 


AM:10:18:24/12/2019