پەرلەمانی کوردستان بۆ مانگێک خوولی پایزەی خۆی درێژکردەوە

ئەمڕۆ ٢٤ی کانوونی یەکەم پەرلەمانی خوولی پایزەی خۆی بۆ مانگێک درێژکردەوە بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر یاسای چاکسازی.

 

 

ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان لە دانیشتنی ئاسایی خۆیدا، خاڵی درێژکردنەوەی خوولی پایزەی پەرلەمانی کوردستانیش خرایە دەنگدانەوەو، لە ئەنجامدا بۆ ماوەی مانگێک بەدەنگی ٧٥ پەرلەمانتار خوولەکە درێژکرایەوە بە مەبەستی بڕیاردان لەسەر پرۆژە یاسای چاکسازی لە مووچەی پلە باڵاکان و خانەنشینانی لە کوردستان.

 

بڕیارە  لەم ماوەیەدا ئەو یاسایە تێپەڕێنرێت کەحکومەتی هەرێم  لە چاوەڕوانی ئەو یاسایەدایە.

 

 



PM:01:17:24/12/2019