مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بە بۆنەی جەژنی لەدایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە پەیامێکی پیرۆزبایی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند" هەرێمی کوردستان وەك مەڵبەندی بەیەکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی دەمێنێتەوە، شانازیش دەکەین کە پەناگەیەك بووە بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر و لەناویشیاندا مەسیحییەکانی عیراق و ناوچەکە".
ئەمەش دەقەکەیە:
پەیامی پیرۆزبایی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیحەوە:
بە بۆنەی جەژنی لە دایکبوونی حەزرەتی مەسیح (کریسمس)، پیرۆزباییەکی گەرم ئاراستەی مەسیحییەکانی کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. هیوادارم لە کەشێکی ئارام و ئاسوودەدا، جەژن بەسەر ببەن.
هەرێمی کوردستان وەک مەڵبەندی بەیەکەوە ژیانی نەتەوەیی و ئاینی دەمێنێتەوە .شانازیش دەکەین کە پەناگەیەک بووە بۆ میوانداریکردنی سەدان هەزار ئاوارە و پەنابەر و لەناویشیاندا مەسیحییەکانی عێراق و ناوچەکە، حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش درێغی نەکردووە و بەردەوامیش دەبێت لەدابینکردنی ئارامی و دڵنیایی و یارمەتیدانی هەموو ئەوانەی لەبەر ستەم و زۆرداری پەنای بۆ دەهێنن.
هیوداراین شەڕو نەهامەتیی لەناوچەکە و جیهان بە گشتی کۆتایی پێ بێت و ئاشتی و ئارامی و ئاوەدانی سەقامگیر ببێت.
مەسرور بارزانی
سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
2019/12/24