کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد

کۆبونەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێکرد و بڕیارە ئەمڕۆ دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای هەڵبژاردنەکانی عێراق بدرێت.

 

بەپێی زانیاریەکان، کۆبونەوەکەی پەرلەمانی عێراق لە ئێستادا بە سەرۆکایەتی حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەستیپێکردوە و بڕگه‌ی دوه‌می دانیشتنه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی په‌رله‌مان، تایبه‌ته‌ به‌ ته‌واوكردنی پرۆسه‌ی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه‌یاسای هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە، بڕیار بوو دوێنێ جارێکی دیکە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق، لەبارەی یاسای هەڵبژاردنەکان کۆببێتەوە، بۆ دەنگدان لەسەر ئەو بڕگانەی لە یاساکەدا ماون و پەسند نەکراون. لە دوو کۆبوونەوەی رابردوودا، لە کۆی ٥٠ ماددە، تەنیا ١٤یان پەسندکراون، و هەریەک لە ماددەکانی ١٥ و ١٦ زۆرترین ناکۆکییان لەسەرە، کە تایبەتن بە بازنەکانی هەڵبژاردن و رێژەی دەنگدان، بەڵام بەهۆی ئامادە نەبوونی رێژەی یاسایی كۆبوونەوەكە ئەنجام نەدرا.

 
 


PM:04:26:24/12/2019