ئەمڕۆ نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا رووی له به‌رزبوونه‌وه كردووه و نرخی هەر بەرمیلێک له سه‌رو ٦٦ دۆلاره‌وه مامه‌ڵه‌ى پێوه‌ده‌كرێت.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٦ دۆلار و ١٦ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦١ دۆلار‌و ١١ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
هەروەها بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە کاتێکدایە دوێنێ سێشەممە نرخی به‌رمیلێك نه‌وت له جۆری برێنت به ٦٥ دۆلار و ٥٣ سه‌نت بوو، هەروەها نرخی هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتی خاوی ئه‌مه‌ریكی له بازاڕه‌كانی جیهان به ٦٠ دۆلار و ٥٨ سه‌نت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌ده‌كرا.
بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە سەرەتای ئەم هەفتەیەدا هاوكاتە لەگەڵ دابەزینی نرخەكەی لە هەفتەی ڕابردوو، هەروەها پێشوەچوون لە گفتوگۆكانی نێوان ئەمەریكا و چین لەسەر بازرگانی ئازاد و خواستی زیاتر لەسەر نەوت كە پاڵنەری بەرزبوونەوەی نرخەكە بوون.