گۆڕانکاری بەسەر نرخی دراوە بیانییەکان دیت

ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نرخی دراوە جیهانییەكان بەرامبەر دیناری عێراقی گۆڕان و نرخێكی نوێیان تۆماركرد، کە نرخی دۆلاری ئەمریکی و تمەنی ئێرانی بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبۆوە، هاوکات نرخی لیرەی تورکی دابەزینێکی بەرچاوی تۆمارکرد. 

خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی سلێمانی نرخی دراوە بیانییەكانی بەم شێوەیە بە "سپی" راگەیاند:

_ نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢١ هەزارو ١٠٠ دینار، دوێنێ سێشەممە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢١ هەزار دینار بوو.  
_ نرخی ١٠٠ یۆرۆ بە ١٣٣هەزارو ٨٠٠ دینار. 
_ نرخی ١٠٠ پاوەن بە ١٥٥هەزارو ٦٠٠ دینار. 

نرخی دراوەکانی وڵاتانی دراوسێ بەم شێوەیەیە:

 
_ نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠هەزارو ١٠٠ دینار، دوێنێ سێشەممە نرخی ١٠٠ لیرەی تورکی بە ٢٠هەزارو ١٥٠ دینار بوو. 
_ نرخی ١٠٠ هەزار تمەنی ئێرانی بە ٩هەزارو ٤٢٥ دینار، دوێنێ سێشەممە نرخی ١٠٠ هەزر تمەنی ئێرانی بە ٩ هەزارو ٣٠٠ دیناربوو. 

 


AM:11:12:25/12/2019