ناوی ده‌رچووه‌كانى سەركردایەتی یەكێتی بۆ بازنەی موسڵ بڵاو كرایەوە

پرۆسەی جیاكردنەوەی دەنگەكانی ئەنجومەنی گشتی سەركردایەتی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەردەوامەو بەپێی ئەنجامە نا فەرمییەکانی جیاکردنەوەی دەنگەکانی بازنەی موسڵ سێ کاندید دەرچوون بۆ ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی یەکێتی. 

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەو دەنگانەی تائێستا لە بازنەی موسڵ جیاکراونەتەوە، هەر یەک لە "نەسروڵا سورچی، سەردار هەرکی، رابیحە حمد"، دەنگیان زۆرەو لە پێشەوەن.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ کۆنگرەی یەکێتی لە شاری سلێمانی پێشانگای نێودەوڵەتی لە نزیک تاسڵوجە دەستیپێکرد و تا ئێستاش کۆتایی نەهاتووە و بەردەوامە. 



AM:11:54:25/12/2019