بەرهەم ساڵح لەبارەی کۆتایی هاتنی کۆنگرەی یەکێتی نیشتمانییەوە پەیامێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" بەرپرسیاریێتی خۆمان لەبەرامبەر گەلەكەمان جێبەجێدەكەین".
لەپەیامەكەیدا د. بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق وەك ئەندامێكی سەركردایەتی یەكێتی ڕایگەیاند" به‌ڵێنی نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی ده‌ده‌ین و دڵنیایی ده‌ده‌ین كه هه‌موو تواناكانی یه‌كێتی بۆ سه‌قامگیری و ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تیی بخەینه گه‌ڕ".
وتیشی" کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی دەرفەتی بەهێزکردن و خزمەتکردنی خەڵکی کوردستان دەڕەخسێنێت و سەرکەوتنی کۆنگرەکەشیان هەموو لایەکیان دەخاتە بەردەم بەرپرسیارییتییەوە".
ئه‌و سوپاسی ئه‌ندامانی پێشووی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی ده‌كات و داوا ده‌كات كه به یه‌كڕیزی زیاتر گه‌شه به حزبه‌كه بده‌ن.
ئەمە لەکاتێکدایە لە رۆژی شەممە ٢١ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ چوارەمین كۆنگرەی یەكێتیی نیشتمانیی کوردستان لە سلێمانی بە ئامادەبوونی زیاتر لە هەزار ئەندام دەستیپێكرد، نزیكەی ٤٥٠ ئەندام خۆیان بۆ ئەندامی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی گشتی ئەو حیزبە بەربژێركردووە، تاوەكو ئێستا جیاكردنەوەی دەنگەكان بەردەوامە.