ئاوێتەیەک ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە و کێشت دادەبەزێنێت

چەوری لەلەشدا بەشێوەیەکی شاراوە یاخود دیار کۆدەبێتەوە، بەهۆی خواردنی زۆری خۆراکە چەورەکان و شیرینیەکان، لەگەڵ کەمی جوڵە و چالاکی وەرزشی.

 
بێگومان لەگەڵ تێپەڕینی تەمەنیشدا ئەگەری کۆبوونەوەی چەوری لەلەشدا زیاترە و بەهۆی کەمی جوڵەو و ناچالاکی هۆڕمۆنەکان، ئەمەش دواجار زیانی هەیە و دەبێتەهۆی قەڵەوی و نەخۆشی.

 
جگە لەهەموو ئەو هۆکارانە، دڵەڕاوکێ و تێکچوونی باری دەروونی خەمۆکی ڕۆڵێکی سەرەکی هەیە لە ئارەزووی خواردن بەتایبەت لەشەواندا، دەبێتەهۆی کۆبوونەوەی چەوری.

 
بەگوێرەی توێژینەوە پزیشکییەکان ئەو کەسانەی کێشەی زیادەیی کێشیان هەیە و چەوری لەلەشیاندا کۆدەبێتەوە دەتوانن لە دوو ڕێگاوە ئەم کێشەیە چارەسەر بکەن، خواردنەوەی ئاوێتە سروشتیەکان کە ئارەزووی خواردن دادەخات، لەگەڵ چالاکی وەرزشی.

 
ئەو گیراوانەی ئارەزووی خواردن کەم دەکاتەوە چین؟

گیراوەی دارچینی و کەمون و لیمۆ و زەنجەبیل، ڕۆڵێکی گەورەی هەیە لە نەهێشتنی ئارەزووی خواردن و تواندنەوەی چەوری، چونکە زەنجەبیل و دارچینی چەوری ژێر پێست دەتوێنێتەوە، لیمۆ و کەمونیش ئارەزووی خواردن کەمدەکەنەوە.

 
گیراوەی دووەم پێکهاتووە لە تۆوی ڕازیانە و چای ڕەش و دارچینی و چەند دڵۆپێک ئاوی لیمۆ، ڕۆڵێکی گرنگی هەیە لە داخستن و نەمانی ئارەزووی خواردن، پێکەوە بیکوڵێنە و بۆ ماوەی 5 خولەک وازی لێبهێنە تا سارد دەبێتەوە و لەسەر گەدەی خاڵی بیخۆرەوە پێش هەر ژەمێک.



PM:11:23:25/12/2019