خەسرەو گۆران: یاسای نوێی هەڵبژاردن زەرەری بۆ پارتی نییە

بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان رایگەیاند''یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان لە عیراق كە بەبێ قایلبوونی كورد لە پەرلەمانی عیراق تێپەڕێندرا، كەمترین زیانی بۆ پارتی دەبێت بەراورد بە لایەنەكانی دیكە''.


لە لێدوانێكدا بۆ مێدیاكانی پارتی خەسرەو گۆران وتی " پلانی پارتی ئەوە بووە، هەموو عیراق یەك بازنەی هەڵبژاردن بێت، یان هەر پارێزگایە و 18 بازنەیەكی هەڵبژاردن بێت".


بەرپرسی دەزگای هەڵبژاردنی پارتی دیموكراتی كوردستان ڕاشیگەیاند "فڕاكسیۆنی پارتی لەبەر یەكڕێزی كورد بایكۆتی دەنگدانی كردووە بە یاسای نوێی هەڵبژاردنەكان، چونكە كەمترین زیان لەو بابەتە دەكات بەراورد بەلایەنەكانی دیكە".


بە بێ نەوەی نوی هەموو لیستە كوردیەکان  ناڕازی بوو لەوەی عیراق كراوە بە 150 بازنەی هەڵبژاردن كە لەبری بازنەی پارێزگاكان قەزاكان كراون بە بازنەی هەڵبژاردن.

 


AM:11:44:26/12/2019