فەرمانی دەستگیرکردن بۆ بەرپرسێک دەرچوو

ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ عیراق فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پێشووی‌ بانكی‌ عیراقی‌ بۆ بازرگانی‌ ده‌ركرد.

 

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ٢٦ ی کانوونی یەکەم‌ ده‌سته‌ی‌ نه‌زاهه‌ی‌ عیراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا دەڵێت "دادگای‌ كه‌تنه‌كانی‌ تایبه‌ت به‌ دۆسێكانی‌ نه‌زاهه‌ له‌ به‌غدا فه‌رمانی‌ ده‌ستیگركردنی‌ بۆ به‌ڕێوه‌به‌ری‌ پێشووی‌ بانكی‌ عیراقی‌ بۆ بازرگانی‌ ده‌ركرد".

 


دەستەی نەزاهە، ‌تۆمه‌تی‌ ئاسانكاری‌ بانكی‌ به‌ بڕی‌ 40 ملیۆن دۆلاری‌ ئه‌مریكی‌ بۆ بانكێكی‌ ئه‌هلی‌ كه‌ بووه‌ته‌هۆی‌ زیانگه‌یاندن به‌ داهاتی‌ گشتی‌، دەخاتە پاڵ ئەو بەرپرسە بانکییە.


پێشتر دادگای‌ تاوانه‌كانی‌ نه‌جه‌ف به‌تۆمه‌تی‌ ئاسانكاری‌ بانكی‌ بۆ كۆمپانیایه‌كی‌ دامه‌زراندنی‌ كارگه‌ی‌ چیمه‌نتۆ له‌لایه‌ن لقی‌ هه‌ولێری‌ بانكی‌ عیراقی‌ بۆ بازرگانی‌ به‌بڕی‌ 60 ملیۆن دۆلار، فه‌رمانی‌ ده‌ستگیركردنی‌ بۆ ناوبراو ده‌ركردبوو. 

 


PM:01:08:26/12/2019