کادیرێکی پێشکەوتووی یەکێتی: کۆنگرەیەکی خراپمان کرد

کادیرێکی دیار و سەرۆکی خوولی پێشووی فراکسیۆنی یەکێتی پەرلەمانی کوردستان دەڵێت " یەکێتی کۆنگرەیەکی خراپی کرد".

 

لە نووسینێکدا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک، دلێر مستەفا ناسراو بە دلێر ماوەتی دەڵێت" یەکێتی کۆنگرەیەکی خراپی کرد ـ کەسی بۆ محاسەبە نەکرا ـ کۆمپانیا بردیەوە ـ لەناو کۆمەڵێک کادری باش کۆمەلێک پشتیوانی کران ـ دەزگا ئەمنیەکان سەرکەوتن".

 

لە درێژەی نووسینەکەیدا ماوەتی کە پێشمەرگەیەکی دێرینی یەکێتی یشە دەڵێت " گۆرانکاریەکان درایە دەست ئایندە ـ پیرۆزە لەھەمولایەک ـ بەئومێدی گۆرانکاری کەلەحزبی مصالحەوە ببێتە حزبی مبادئ و ئامانجی ڕوون".

 

یەکێتی لە ٢١ ی کانوونی یەکەمەوە تا ٢٦ ی کانوونی یەکەم کۆنگرەی چوارەمی خۆی لە سلێمانی سازکرد، لەو کۆنگرەیەدا دوو دەستە هەڵبژێردرا، دەستەی ئەنجومەنی سیاسی باڵا کە زیاتر بە تەزکیە پەسەندکرا، هەروەها ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە ١١٨ ئەندام هەڵبژێردران و سێ ئەندامی دی بە تەزکیە دەرچوون. 

 


PM:01:31:26/12/2019