سەرۆک کۆماری تورکیا له كۆبوونه‌وه‌ی بەرفراوانی سه‌رۆک لقی پارێزگاكانی ئاك پارتی-دا كه له ناوه‌ندی گشتنی پارته‌كه به‌ڕێوه‌چوو، وتارێكی پێشكه‌ش كرد و وتی" ئەنقەرە هێزی سەربازی بۆ لیبیا دەنێرێت و لە مانگی داهاتووشدا ئەو بابەتە بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی دەنێرێت تا بەیاسا ڕێکی بخەن".
ڕەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا ڕایگەیاند" تورکیا هێزی سەربازی بۆ لیبیا دەنێرێت و لە مانگی داهاتووشدا ئەو بابەتە بۆ پەرلەمانی وڵاتەکەی دەنێرێت تا بەیاسا ناردنی هێزی سەربازی بۆ وڵاتی باکوری ئەفریقا ڕێکبخەن".
وتیشی" ئامانجیان زه‌وتكردنی ماف و یاسای كه‌س نییه له ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا، به‌ڵكو ته‌واو به پێچه‌وانه‌وه به‌رگرتنه له زه‌وتكردنی مافه‌كه‌نیان، ئەوان هاوكاری میرێکی جه‌نگ ده‌كه‌ن، ئێمه وه‌ڵامی بانگهێشتی حكوومه‌تی شه‌رعی لیبیا ده‌ده‌ینه‌وه. جیاوازیه‌كه‌مان ئه‌وه‌یه".