بەرهەم ساڵح دەگەڕێتەوە شاری سلێمانی

لەدوای بڵاوکردەنەوەی ئەو نامەیەی کە بەرهەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ئاڕاستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی کرد ئێستا لەڕێگای فڕۆکەوە دەگەڕێتەوە سلێمانی.

 

بەپێی زانیارییەکان، بەرهەم ساڵح دوای ناردنی نامەکەی بۆ پەرلەمانی عێراق، بەغدای بەجێهێشتووە و دەگەڕێتەوە سلێمانی.

 

ئەمەش لەکاتێکدایە کە کەمێک پێش ئێستا بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆماری عێراق لە نامەیەکدا بۆ پەرلەمانی عێراق رایگەیاند" ناتوانێت ئەسعەد عیدانی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێ رابسپێرێت و ئامادەیە دەست لەکاربکێشێتەوە".

 

لە نامەکەدا بەرهەم ساڵح باسی لەوە کردووە" بەرژەوەندی باڵا لەوەدایە ملکەچی ئیرادەی گەل ببین و خێر لە پۆستێکدا نییە لە بەرژەوەندی خەڵکدا نەبێت".

 

 

 

 



PM:04:37:26/12/2019