زەردەچەوە یەکێکە لەو ماددانەی کە دژە هەوکردنە و سوودێکی زۆر بە پێست دەگەیەنێت، پێست لە زیپکە و پەڵە پاکدەکاتەوە و ماندووێتی پێست ناهێڵێت.
ماڵپەڕی "boldsky" چەند سوودێکی زەردەچەوەی بۆ پێست خستووەتەڕوو، بەمجۆرە:
- بەهۆی ئەوەی زەردەچەوە دژە بەکتریایە هەوکردن کەمدەکاتەوە، ئەمەش دەبێتەهۆی کەمکردنەوەی زیپکە لەسەر پێست، بە تێکەڵکردنی ماست و زەردەچەوەش جگە لە لابردنی زیپکە پێستە مردووەکان لادەبات.
- ئەو کەسانەی پێستیان وشکە پێویستە زەردەچەوە لەگەڵ شیر و زەیتی گوێزی هیندی بەکاربهێنن.
-تێکەل کردنی زەردە چەوە لەگەل ماست بەسودە بۆ رەشی ژێر چاوەکان و رەونەق دارکردنی پێست.
- لەکاتی سووربوونەوەی پێست و سووتانی بەهۆی تیشکی خۆرەوە دەکرێت سوود لە زەردەچەوە و لیمۆ وەربگیرێت، کە دەبێتەهۆی درەوشانەوەی پێست.
- بەمەبەستی تازەبوونەوە و جوان دەرکەوتنی پێست زەردەچەوە و ئاوی گوڵ سوودی تەواو دەگەیەنێت بە پێست.
- ئەو کەسانەی پێستیان هەستیارە دەتوانن زەردەچەوە و ئالۆڤێرا بەکاربهێنن بۆ شێدارکردنەوە و نەهێشتنی ماندووێتی پێست.