ئەندامێکی پێشووی سەرکردایەتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئاشکرای کرد، لە کۆنگرەی حزبەکەیدا و لە کێبڕکێدا دەرنەچوێندراوە.
لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، عوسمان بانیمارانی، کە یەکێک بووە لە کاندیدانی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی حزبەکە، راگەیاند، لە کۆنگرەدا ”دەرنەچوێندرام" و دەشڵێت ”لە کاتی خۆیدا ئەوانە ئاشکرا دەکەم“.
تا ئێستا جگە لەعوسمان بانی مارانی ، هەریەک لە بەرزان ئەحمەد کوردەو، سالار محمود و سامان گەرمیانی تێبنیان لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکانی کۆنگرە هەیە.