ئەمڕۆ هەینی نرخی نه‌وت له بازاڕه‌كانی دنیا رووی له بەرزبوونەوە كردووه، به‌هۆی به‌رده‌وامی جه‌نگی بازرگانی نێوان ئه‌مریكا و چین.
بەپێی ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێك نەوتی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٢ سەنت لە بازاڕەکان مامەڵەی پێوەکراوە، هاوکات نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی ئەمریکیش، بە ٦١ دۆلار‌و ٣٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
ئەمەش لە کاتێکدایە دوێنێ نرخی یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا به ٦٨ دۆلار و ٣٨ سەنت مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا، هاوكات به‌رمیلێك نه‌وتی برێنتیش به ٦٧ دۆلار و ٤٩ سه‌نت مامەڵەی پێوەکرا.