یەکێتى ڕاگەیەنراوێکى لەسەر هەڕەشەى دەستلەکارکێشانەوەى سەرۆککۆمار بڵاوکردەوە

فراكسیۆنی یەكێتی لەئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق ڕاگەیەندراوێك لەبارەی نامەكەی بەرهەم ساڵحەوە بڵاوكردەوە.

 

لە راگەیەندراوەکەدا فراکسیۆنی یەکێتی داوا لەلایەنە سیاسییەکان دەکات بەرژەوەندی نیشتمانی لەبەرچاوبگرن و هاوکاری سەرۆککۆمار بکەن بۆئەوەی بڕیارێکی دروست بدات.

 

دەقی راگەیەندراوەكە:


لە ئێستادا گەل وڵاتەكەمان لە قەیرانێكی خنكێنەردایە كە دەیخاتە بەردەم دوڕیانێكەوە لەنێوان رزگاركردنی وڵات و گەیاندنی بە لەنگەری ئارامی، یاخود خزان بەرەو ژێردەریا.


لەكاتێكدا پێكگەیشتن و ناكۆكییەكانی نێوان كوتلە سیاسییەكان سەبارەت بە دیاریكردنی گەورەترین كوتلە و پاساوە جۆراوجۆرەكان بۆ ئەو مەبەستە و رێكنەكەوتن لەسەر كاندیدێك كە بە خواستی شەقام و خۆپیشاندەران بێت لە لایەك و فشارە بەردەوامەكانیش لە لایەكی دیكە بوە هۆی تێكدانی دیمەنی سیاسی، بەهۆیەوە هەڵبژاردنی كاندیدی گونجاو كە جێی رەزامەندی هەم  لایەك بێت بۆ سەرۆك كۆمار زیاتر ئاڵۆز بو، ئەو كارەش بەپێی وادە دیاریكراوەكانی نێو دەستوری عێراق تەواونەكرا، ئەوەش بوە هۆی ئەوەی سەرۆك كۆمار نامەیەك بۆ سەرۆكایەتی پەرلەمان ئاراستە بكات و جەختبكاتەوە لەسەر ئەوە پێویستە جوڵانەوە سیاسی و پەرلەمانیەكان مینبەری خواستی گەل  و ئارامی و ئاشتی كۆمەلایەتی بن.



PM:07:19:27/12/2019