کەمێک پێش ئێستا بە چەند گولە هاوەنێک هێرشکرایە سەر سەربازگەی کەی وەن لە شاری کەرکوک و چەند پۆلیسێكی فیدراڵی و سەربازێكى ئەمریکی برینداربوون.
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند" ئەمشەو چەند گولـلە هاوەنێك یەک بەدوای یەک لە نێو سەربازگەی کەی-وەن کەوتوەتەخوارەوە و بەهۆیەوە پۆلیسێکی فیدڕاڵی لە فیرقەی شەش بریندارە و ئۆتۆمبیلێکی سەربازی تێکشکاوە".
سەرچاوەکە وتیشی" کارمەندەکەی پۆلیس خەڵکی شاری دیالەیە و لە فەوجی موشەکی پۆلیسی ئیتیحادیە، لەدوای رووداوەکەشەوە فڕۆکەکانی ئەمریکا لەئاسمانی کەرکوک بەچڕی دەسوڕێنەوە".
چەند شەوێکە داعش لە دەوروبەری شاری کەرکوک چالاکی ئەنجامدەدات و جموجۆڵەکانی زیادکردووە.
بنکەى سەربازى کەیوان لە کەرکوک، دەکەوێتە نزیک فڕۆکەخانەى کەرکوک، دواى کشانەوەى هێزە عێراقییەکان لەساڵى ٢٠١٤ بووە بنکەى هێزەکانى پێشمەرگە، لە تشرینى یەکەمى ٢٠١٧ کەوتەوە دەست سوپاى عێراق.