سەرۆکی حکومەت پیرۆزبایی لە یەکێتی دەکات

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەبۆنەی کۆتاییهاتنی کۆنگرەی چوارەمی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان، پەیامێکی پپرۆزبایی ئاراستەی سەرکردایەتی ئه‌و خزبه‌ كرد.

 

دەقی پیرۆزباییەکەی مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

 

"پیرۆزبایی سەرکەوتنی کۆنگرەی چوارەم لە بەڕێزان ئەندامانی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و ئەنجومەنی گشتی سەرکردایەتی و گشت ئەندامانی یەکێتی نیشتمانیی کوردستان دەکەم . هیوادارم ئەم کۆنگرەیە ببێتە دەرفەتێک بۆ خزمەتکردنی پرسە نیشتمانییەکان  و هەروەها پشتیوانی زیاتری حکومەتی هەرێمی کوردستان ، بۆ ئەوەی بتوانین بەیەکەوە خزمەتێکی شایستەتری خەڵکی هەرێمی کوردستان بکەین و داکۆکیش لە مافە دەستوورییەکانمان بکەین".

 

مەسرور بارزانی

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان
2019/12/27"



ئه‌م بابه‌ته ‌440 جار خوێنراوه‌ته‌وه‌‌

PM:10:36:27/12/2019