لیمۆ لەتوانایدایە بەرگری لەشی مرۆڤ بەھێز بکات ھەروەھا لە سەرمابوون و ئەنفلۆنزای وەرزی زستانیش ڕزگاری بکات، لیمۆ بەوە ناسراوە ڕێژەیەکی بەرز لە ڤیتامین "C" و دژە ئۆکسانی تێدایە.
لە گرنگترین سودەکانیشی:
-بەرگری لەشی مرۆڤ زیاددەکات،لیمۆ ڕێژەیەکی بەرز لە ڤیتامین "C" تێدایە توانای زیاتر بە کۆئەندامی بەرگری دەبەخشێت کە ڕووبەڕووی نەخۆشیە باوەکانی وەک سەرمابوون و ئەنفلۆنزا ببێتەوە.
-دەتواندرێت لە چارەسەرکردنی ھەوکردنی پێست سودیلێوەربگیرێت.
-لە نەھێشتنی بۆنی ناخۆشی دەم دەتواندرێت بەکاربھێندرێت.
-لیمۆ یارمەتی دابەزانی کێشی لەش دەدات،ئەویش لە ڕێگای تێکەڵکردنی ئاوی گەرم و ھەنگوین و شەربەتی لیمۆوە.
-زۆر بە باشی خوێن لە ژەھر پاکدەکاتەوە ھەروەھا دەشتواندرێت لە چارەسەرکردنی ھەندێک نەخۆشی وەک کۆلێرا و مەلاریا بەکاربھێندرێت.
-کار لەسەر نوێکردنەوەی خانە و شانەکانی لەش دەکات،دەرکەوتنی نیشانەکانی پیریش دوادەخات.
-ئەو کەسانەش کە بەدەست نەخۆشی دڵەوە دەناڵێنن دەتوانن شەربەتی لیمۆ بۆ دابەزانی بەرزی پەستانی خوێنیان بخۆنەوە.