دیداری ئۆجەلان ڕەتکرایەوە

دەسەڵاتدارانی توركیا جارێكی دیكە سەردانی خانەوادەی عەبدوڵڵا ئۆجەلان رێبەری پەكەكەیان بۆ ئیمرالی رەتكردەوە.

 

بەپێی زانیارییەکان، محەمەد ئۆجالان، برای عەبدوڵا ئۆجالان-ی ڕێبەری دەستگیركراوی پەكەكە و مەزڵوم دینج، پارێزەرەكەی دوێنی بۆ ئەوەی سەردانی ئیمرالی بكەن، داوایەكیان پێشكەشی داواكاری گشتی بورسا كردبوو، بەڵام داواكارییەكەیان قبوڵ نەكرا و ڕەتكرایەوە.

 

هەروەها داواکاریی کەسوکاری گیراوانی دیکەی سیاسی، کە لە ئیمرالی زیندانییکراون، ئەمین کۆناری برای عومەر هایری کۆنار و پۆلات یڵدرمی برای هامیلی یڵدرم و مەلیحە چەتینی خوشکی ڤەیسی ئاکتاش و کچەکەی بە ناوی ئەیلەم چەتین قبول نەکرا.

 

عەبدوڵا ئۆجەلان لەساڵی 1998، لەژێر فشاری حكومەتی سوریادا ئەو وڵاتەی جێهێشت‌و دواتر لە شوباتی 1999 لە وڵاتی كینیا لەلایەن دەزگای سیخوری توركیاوە رفێنرا‌و. دادگای توركیا ساڵی 2002 حوكمی لەسێدارەدانی بۆ ئۆجەلان دەركرد، بەڵام دواتر حوكمە گۆڕدرا بۆ زیندانی هەتاهەتایی.

 

 

 


PM:07:09:28/12/2019