سەلاحەدین بەهادین بە ئەمینداری گشتی یەکگرتوو هەڵبژێردرایەوە

کەمێک پیش ئیستا لە کۆنگرەی هەشتەمی یەکگرتووی ئیسلامی، سەلاحەدین بەهادین بۆ جارێکی تر هەڵبژێدرایەوە بۆ پۆستی ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی.

 

 

سەلاحەدین بەهادین توانی ٥٤٦ دەنگ لە کۆی دەنگدەرانی کۆنگرە بەدەست بهێنێت، کێبەرکارەکەی ئەبوبەکر کاوانی توانی ٣٤٢ دەنگ بەدەستبهێنێت.

 

 

هەرچەندە بەیانی کۆنگرە رایگەیاند کە هەڵبژاردنی ئەمینداری نوێ دەکەوێتە سبەینێ یەک شەممە، بەلآم ئەمڕۆ ئەو پرۆسەیە ئەنجامدراو سەلاحەدین بەهادین هەڵبژێردرا.

 

 

بڕیاریشە سبەی ستراتیژی ئەو حیزبە لەلایەن بەشداربووانی کۆنگرەوە گفتوگۆی لەسەر بکرێت.

 

 

ئەمڕۆ شەممە ٢٨ ی کانوونی یەکەم لە هەولێر هەشتەمین كۆنگرەی یەكگرتووی ئیسلامی كوردستان دەستیپێكرد و دوو رۆژ دەخایەنێت.

 

 


هەروەها بەپێی ئەو پلانەی بۆ کارەکانی کۆنگرە دانراوە، سبەینێ یەك شەممەش ئەمینداری گشتی و ئەندامانی سەركردایەتی و دەستەی باڵای چاودێری هەڵدەبژێردرێن.

 


یەكگرتووی ئیسلامیی كوردستان لە ڕۆژی 6-2-1994 ڕاگەیەنراوەو  تاوەكو  ئێستا حەوت كۆنگرەی بەستوەو هەموكۆنگرەكانی لەكاتی خۆیدا بەرێوەچوەو ئەمرۆِش هەشتەمین دەستکرد بە كۆنگرەی هەشتەمی خۆی و دوو رۆژ دەخایەنێت.

 


لە دوا هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەو حیزبە بە رێژەی نیواو نیو ئاستی دەنگەکانی دابەزی و لە پەرلەمانی کوردستان لە ١٠ کورسیەوە ئاستی دابەزی بۆ ٥ کورسی.

 



PM:07:18:28/12/2019