" نێوان بەرهەم ساڵح و عادل عەبدولمەهدی باش نییە "

بەرپرسێکی عێراقی ئاشکرای دەکات پەیوەندی نێوان بەرهەم ساڵح سەرۆک کۆمارو عادل عەبدولمەهدی سەرۆک وەزیرانی دەستلەکاركێشاوە باش نییە.

 

ئەیاد عەلاوی سەرۆکی لیستی " نیشتمانیە " لە چاوپێکەوتنێک ئەم ئێوارەیە لەگەڵ کەناڵی ئەلشەرقیە، ئاشکرای کەرد کە پەیوەندی سەرۆک کۆمار بەرهەم ساڵح و سەرۆک وەزیران عادل عەبدولمەهدی باش نییە، خراپی ئەو پەیوەندیەشی بۆ ئەوە گەڕاندەوە کە بەرهەم ساڵح لە وتارێکیدا لەم قەیرانەدا کە بەهۆی خۆپیشاندانەکانەوە هاتۆتە ئاراوە ناوی ئەوی هێناوەو لەسەر هەڵوێستی قسەی کردووە بەبێ ئەوەی پێشوەخت ئاگاداری بکاتەوە.

 

ئەیاد عەلاوی باس لەوە دەکات کە ئەو هەوڵی داوە ئاشتیان بکاتەوە، پەیوەندی بە هەردووکیانەوە کردوە تا لەماڵێکیان کۆببنەوە، هەردوو کیان ئامادەییان نیشان داوە یەکتر ببینن، بەرهەم ساڵح لە سلێمانی بووە گەڕاوەتەوە بەغدا، بەلآم لە دواساتدا عادل عەبدولمەهدی تەلەفونێکی بۆ کردووەو ئاگاداری کردۆتەوە کە ئامادەی ئەو کۆبوونەوەیە نابێت.

 

ئەیاد عەلاوی هیچ ئاماژەیەکی بۆ چاکبوونی پەیوەندی نێوان سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆمار نەکرد دوای ئەو هەوڵەی ئەو داویەتی.

 

 

 

 



PM:10:43:28/12/2019