کادیرێکی دیاری یەکێتی باسی تەزویر لە کۆنگرەدا دەکات


سالار مەحمود پەرلەمانتاری پێشوو راوێژکاری سەرۆک کۆماری عێراق، باس لەوە دەکات تەزویریان لە دەنگەکانیدا کردووە.
لە نووسنێکدا سالار مەحمود دەڵێت "من سەرکردایەتی متمانە وەرگرتووی  یەکێتیم، دەنگی راستەقینەی دەرچوونم بەدەستهێناوە".
لەو نووسینەدا کە بۆ رای گشتی یە، تیایدا دەڵێت "
دوای سێ رۆژ لە چاوەڕوانی گەیاندنی سکاڵا بەهەموو لایەکی یەکێتی و گرتنەبەری رێکاری حزبی و بێ وڵامیان لەهەموو بارێکدا ئەم رونکردنەوەو سکاڵایە دەخەمەوە بەردەستی هەمووان بەهیوای بەدەنگەوە هاتن".


ئاشکراشی دەکات "لە کۆنگرەی چوارەمی نوێبونەوەی یەکێتیدا، متمانەی (۳۳۳) ئەندامی کۆنگرەم هێناوە. بەشاهیدی ئەو هەڤاڵانەی چاودێری پرۆسەکەیان دەکرد دەزانن دەنگی شایستەو براوەم هێناوەو دەرچووم لەم رووەوە سوپاسی متمانەی هەموو ئەندامانی کۆنگرە دەکەم کە خواستیان خوێنی نوێ یە، بەڵام لێرەو لەوێ لەبازنەی گەرمیان ناوی ئێستا دەرچوەکان رادەگەیەنرێ و ئیحتیاتی یەکەمیش نیم".
دەقی نووسینەکە..
من سەرکردایەتی متمانە وەرگرتووی  یەکێتیم 
دەنگی راستەقینەی دەرچوونم بەدەستهێناوە
" بۆ رای گشتی کوردستان"
دوای سێ رۆژ لە چاوەڕوانی گەیاندنی سکاڵا بەهەموو لایەکی یەکێتی و گرتنەبەری رێکاری حزبی و بێ وڵامیان لەهەموو بارێکدا ئەم رونکردنەوەو سکاڵایە دەخەمەوە بەردەستی هەمووان بەهیوای بەدەنگەوە هاتن..
لە کۆنگرەی چوارەمی نوێبونەوەی یەکێتیدا، متمانەی (۳۳۳) ئەندامی کۆنگرەم هێناوە. بەشاهیدی ئەو هەڤاڵانەی چاودێری پرۆسەکەیان دەکرد دەزانن دەنگی شایستەو براوەم هێناوەو دەرچووم لەم رووەوە سوپاسی متمانەی هەموو ئەندامانی کۆنگرە دەکەم کە خواستیان خوێنی نوێ یە.
بەڵام لێرەو لەوێ لەبازنەی گەرمیان ناوی 
ئێستا دەرچوەکان رادەگەیەنرێ و ئیحتیاتی یەکەمیش نیم..
هیوادارم ویژدانی زیندووی هەموو لایەک مەحەک بێ لەم پرسەدا. راستە سەرکردایەتی و سەرکردەبوون لە چل ساڵی رابردوودا دەریخست بە پلەو پۆست نیە خەسڵەت و ئاکارو کردەوەیە.
پرسیار دەکەم بۆچی تەنیا مەڵبەندی گەرمیان لە ساتی خۆیدا رانەگەیەنرا بۆ چی ئاکامە بەراییە نافەرمیەکە بەخۆمان رانەگەیەنرا کە پرۆسەی جیاکردنەوەی دەنگەکان تەواو بوووەک هەموو بازنەو مەڵبەندەکانی تر..
کاندیدەکان خۆمان دەنگی خۆمانمان بینی لەبەردەستمانا جیا دەکرانەوە کاندیدی هەڤاڵم زیاتر لەسەد دەنگ لە دواین وەرەقەی دەنگدانا لە پاش دەنگی منەوە بوە ئێستس دەخرێتە پێش دەنگی من!! بۆ؟
بەپێچەوانەی ئەم متمانەیە غەدر لە نەزاهەتی کۆنگرە دەکرێت. تکایە با بەسبێ غەدر لە یەکێتی و تواناکانی.
لەهەموو کاتێک زیاتر ئەم ساتەوەختە یەکێتی نیشتمانی پێویستی بە نەزاهەت و راستی و گەنج و خوێنی نوێ و بیرو کاری نوێ هەیە بۆ تێپەڕاندنی ئەو بارە قورسەی بەشێک کە بەسەر گەورەیی ئەم حزبەدا هێنایان.
لەهەموو حاڵەتێکدا بە هیوای گەڕانەوەی یەکێتی بۆ سەنگی جاری جاران کە هەموو کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان یەکێتی پشتیان بوو یەکێتیش هێزی لەخەڵکەوە وەردەگرت. لە ئێستەو ئایندەشدا پێویستەو دەبێ ئەم هێزە کاریگەرەی کوردستان و عیراق جگە لەوەی بپارێزرێت لە تانەو بارگران نەکرێ بە کەموکوڕی تر. بە جۆش و خرۆشێکی قوڵی خەڵک ویست و خۆنەویستنەوە لەمەیدانەکەدا تێهەڵچێتەوە. دوو ساڵە تانەو تەشەری زۆرم دەرهەق کرا، لەسەر هەڵوێستی نیشتمانی و داکۆکی لە رێبازی خەڵک و رێبازی چاکەی گشتی ئەو ئامانجەی یەکێتی لەپێناویا دامەزراو بەمناڵیەوە لەگەڵیا گەورە بوین.
گەر بە راگەیاندنی ئەم راستیەش هەر بەردەوامی هەبێ ئەوا خەڵکی کوردستان لە وێستگەکانی کارکردنما ئەستۆ پاکی منیان کردوەو لەداهاتوودا هەر جۆرە کاردانەوەیەک هەبێ ناحەقی و گوناحی ترە لەسەر ئەوانی تر..
سەرکەوتووبێ ئاکامی کۆنگرە سەرکەوتوبێ ئەو هەڤاڵانەی متمانەیان بەدەستهێنا.. سەرکەوتووبێ ئیرادەی چاکسازیی لەناو حزبی شەهیدان حزبەکەی سەدان هەزار سەربازە ونانەی هێشتا هەر رێچکە دروستەکەیان بەرنەداوە..
لە رابردوو ئێستا و لە ئایندەش رێگە دروستەکە ئەوەیە کە وەلائم بۆ هیچ تاک و کەسێ نەبوەو نابێ جگە لە کوردو کوردستان و لە رێگەی یەکێتیەوە هەوڵی تەوازوعی خۆم داوەو هەرواش بەردەوام دەبم..
شانازی دەکەم لەهیچ لیستێک و قائیمەی هیچ گروپێکا نەبووم و دەرچووم بەبەرچاوی چەندین کەسەوە دواتر وا خەریکە ئەنجامەکە بەشاراوەیی دەگۆڕدرێ بۆ؟
پێویستە دەنگەکانی گەرمیان بەشەفافی بژمێردرێتەوە
پێویستە ئەم غەدرە قبوڵ نەکرێ.
لەناو ۲۳ کاندیدی بازنەی گەرمیاندا ۳۳۳ دەنگم هێناوە واتە لەسێ دەنگدەری کۆنگرە دەنگێکی بەمن بەخشیوە
دابەشکردنی بەسەر ۲۳ کاندیدا دەزانرێ چۆن و چەند دەکات.. 
ویژدانی هەموو هەڤاڵەکانم و کاندیدەکانی گەرمیان و چاودێرەکان دەکەمە حەکەم و شاهید کە دەزانن دەرچووم.
سکاڵام داوەتە دادوەرەکان و لیژنەی باڵای کۆنگرەم ئاگادار کردۆتەوە، ئەم سکاڵا نامەیەش بۆ بەردەم سەرکردایەتی و کادرانی یەکێتی نیشتمانیە..
سالار مەحمود
۲٠۱۹/۱۲/۲۸
 


AM:12:01:29/12/2019