سەرۆك كۆماری عیراق دوای گەڕانەوەی بۆ بەغدا چاوی بە باڵیۆزی ژاپۆن دەكەوێت و ڕایدەگەیەنێت" كە پێویستە ڕێز لە خواستی گەلی عیراق بگیرێت".
ئەمڕۆ یەکشەممە لە ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتی کۆماری عێراق ڕایگەیاند" ئهمڕۆ له كۆشكی سهلام له شاری بهغدای پایتهخت، بهرههم ئهحمهد ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق پێشوازی له باڵیۆزی ژاپۆن له عێراق كرد".
بەپێی ڕاگەیەنراوەكە، لە دیدارەكدا باس لەگرنگی پەرەپێدانی ئاسۆی ھاریكاری و پەیوەندی دووقۆڵی نێوان عیراق و ژاپۆن لەگشت بوارەكان كرا، بەجۆرێك سوود لە شارەزایی و تواناكانی ژاپۆن وەربگیرێت بۆ دووبارە بنیادنانی عیراق.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە" لە پێویستی پشتیوانی سەقامگیری عێراق و تێپەراندنی ئاڵەنگارییەکانی ئێستا بە رێزگرتن لە خواستی گەل بۆ بەدیھێنانی چاکسازی و رەتکردنەوەی دەستوەردانی دەرەکی لە کاروباری عێراق".
بەرهەم ساڵح هەفتەی رابردوو دوای هەڕەشەی دەست لەكار كێشانەوە، بە گەشتێك گەڕابووەوە سلێمانی، بەڵام دوێنێ شەممە گەڕایەوە بەغدا.