ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە له ساڵی نوێدا دوو ڕۆژ بەفر لەناو شارەکانی هەرێمی کوردستان دەبارێت.
ماڵپەڕی ئەکواویزەر کە ماڵپەڕێکی جیهانی کەشوهەوایە، ئەوە دەخاتەروو رۆژی ١٣ و ١٤ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٠ لەناو سەنتەری شارەکانی هەرێم بەفر دەبارێت.
ئەکواوێزەر لە ساڵی ١٩٦٢ لەسەر دەستی جویل مایرز دامەزراوە کە خوێندکاری خوێندنی باڵا بووە لە زانکۆی پەنسلڤانیا و ماستەری هەیە لە پێشبینی کەشوهەودا و پێشتر لە کۆمپانیایەکی غاز لەو ویلایەتە کاریکردووە.