لە چەند گەڕەكێك نەوتی سپی دابەش دەكرێت

بڕیارە سبەی دووشەممە ٣٠ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩  نەوتی سپی لە چەند شوێنكی سنوری ئیدارەی گەرمیان دابەشبکرێت.

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی شارەدێی ڕزگاری ڕایگەیاند" ئەو هاووڵاتیانەی ناویان لە ئەو بریكارانەیە لە سبەینێ‌ دوو شەممەوە لە كاتژمێر ٨:٣٠ی بەیانی تاوەكو ٢ی پاشنیوەڕۆ سەردانی بەنزینخانەی (ئاسۆ) بكەن بە مەبەستی وەرگرتنی نەوتی سپی".

 

ئاماژەبەوەشکراوە" بریكارەكان بریتین لە (بنفش عەلی كەریم بە كۆدی ٢٣١٥ و حەسەن ئەمین ڕۆستەم بە كۆدی ٢٣١٧ و ڕۆستەم مەحمود ئەحمەد بە كۆدی ٢٣١٩)".

 

جەختیشی كردۆتەوە: كە ئەو هاووڵاتیانەی ناویان لای بریكارەكانی وەجبەی یەكەم و دووەم و سێیەمە و تا ئێستا نەوتیان وەرنەگرتووە، دەتوانن بچن نەوت وەربگرن.

 



PM:06:57:29/12/2019