وەزارەتی دارایی سێ بڕیاری نوێی دەرکرد

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیارێکی تازەی سەبارەت بە سێ بەڕێوەبەرایەتی نوێ بۆ پارێزگای هەڵەبجە دەرکرد.

 

بەپێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی کە واژۆی ئاوات جەناب نوری، وەزیری دارایی لەسەرە و لە ڕۆژنامەی وەقائیعی كوردستاندا بڵاوكراونەتەوە تێیدا هاتووە" بڕیار دراوە بە كردنەوەی سێ بەڕێوەبەرایەتی نوێی بۆ پارێزگای هەڵەبجە".

 

بەپێی بڕیارەكە، هەریەكە لە بەڕێوەبەرایەتی گومرگی هەڵەبجە، بەڕێوەبەرایەتی باجی دەرامەت، بەڕێوەبەرایەتی خانوبەرەی میری لەو پارێزگایە دەكرێنەوە.

 


PM:07:54:29/12/2019