چه‌ند باره‌گایه‌كى حه‌شدى شه‌عبى بۆردومانكران

له‌ شارۆچكه‌ی‌ قائیمی‌ سه‌ر به‌ پارێزگاری‌ ئه‌نبار باره‌گای‌ گروپێكی‌ حه‌شدی‌ شه‌عبی‌ بۆردوومان كرا و سه‌رچاوه‌ میدیاییه‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ باره‌گاكه‌ له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ جه‌نگییه‌كانی‌ ئه‌مریكاوه‌ بۆردوومان كراوه‌.

 

بەپێی زانیارییەکان، ئەمشەو ئەمریکا بۆردومانی سێ بنکەی کەتائیبی حیزبوڵای لە عێراق کرد و لە ئەنجامدا حاجی عەلی، فەرماندەی کەتائیبی حیزبوڵای سەر بە حەشدی شەعبی کوژرا.

 

هاوکات هەر ئەمشەو لەسەر بۆردومانکردنی حەشدی شەعبی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" سێ‌ باره‌گای‌ حزبوڵا له‌ عیراق و دوو باره‌گا له‌ سوریا كراونه‌ته‌ ئامانج".

 

ئاماژه‌شی‌ به‌وه‌دا" هێرشه‌كان له‌ وه‌ڵامی‌ بۆردوومانی‌ حزبوڵایه‌ بۆ سه‌ر بنكه‌كانی‌ هاوپه‌یمانان له‌ عیراق و دوای‌ هێرشه‌كه‌ی‌ سه‌ر سه‌ربازگه‌ی‌ K1 له‌ كه‌ركوك دێت".

 

جه‌ختیشی‌ له‌وه‌ كرده‌وه‌ كه‌ "حزبوڵا په‌یوه‌ندییه‌كی‌ به‌هێزی‌ له‌گه‌ڵ‌ سوپای‌ پاسداران هه‌یه‌ و پێویسته‌ ئێران و میلیشیاكانی‌ سه‌ر به‌و وڵاته‌ رێز لە سەروەریی عیراق بگرن و هێرشه‌كانیان بۆسه‌ر هاوپه‌یمانان كۆتایی پێبێنن".

 

ئەو هێرشە ئاسمانییە لەكاتێكدا دێت، شەوی ٢٧/٢٨ی ئەم مانگە، بنكەی ئاسمانی (كەی وەن) لەكەركوك كە بەشێك لەهێزەكانی ئەمریكاو سوپای عیراقی لێیە، مووشەك بارانكراو بەهۆیەوە بەڵێندەرێكی ئەمریكی كوژراوو ژمارەیەك سەربازی عیراقی بریندار بوون.

 

دوای هێرشەكەش، بەرپرسانی ئەمریكا پەنجەی گومانیان بۆ میلیشای حزبوڵای عیراقی نزیك لە ئێران درێژكرد.

 
 

 

 

 


PM:08:46:29/12/2019