ژمارەی کوژاوەکانی حەشدی شەعبی بەهۆی بۆردمانی ئەمەریکاوە بەرزدەبێتەوە

بەهۆیی بۆردومانی فڕۆکەکانی ئەمەریکاوە بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی لە قائیم و لە ناو سوریا بەرزدەبێتەوە بۆ ١٥ کوژراو.

 

ئاژانسی دەنگوباسی فەرەنسا بلآوی کردەوە ژمارەی کوژراوەکانی بۆردومانەکەی فڕۆکەکانی ئەمەریکا بۆ سەر چەکدارەکانی حەشدی، شەعبی گرووپی حیزبوڵا لە ناوچەی قائیم بەرزدەبێتەوە بۆ ١٥ کوژراو زیاتر لە ٣٠ بریندار.

 

ئەمەریکا رایگەیاند ئەو هێرشانەی لە رێگای فڕۆکەی ف ١٥ ئەنجامی داوە تۆڵەی ئەو هێرشانەیەکە ئەو ‌هێزانە کردوویانەتە سەر بنکە سەربازییە ئەمەریکیەکان.

 

ئەمەریکا رایگەیاند ٥ بنکەی سەربازی حەشدی شەعبیان بۆردومان کردووە ٣ لە نزیک قائیم لە خاکی عێراقدا، ٢ نیان لە نێو خاکی سوریا لەسەر سنور.

 



PM:10:24:29/12/2019