عادل عەبدولمەهدی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی باڵای ئەمنی عێراق دەکات

سەرۆک وەزیرانی دەستلەکارکێشاوە، عادل عەبدولمەهدی داوای کۆبوونەوەی بەپەلەی ئەنجومەنی ئەمنی باڵای عێراقی کرد بۆ گفتوگۆکردن و هەڵوێست وەرگرتن لەسەر ئەو هێرشەی ئەمەریکا کردویەتە سەر حەشدی شەعبی لە شاری قائیم.

 

هەروەها سەرۆک وەزیران رایگەیاند کە پەیوەندی کردووە بە وەزیری بەرگری ئەمەریکاوەو دژایەتی خۆی بۆ هێرشەی ئەمەریکا راگەیاندووەو جەختی لەسەر ئەوە کردۆتەوە کە ئەو هێرشە دژی سەروەری عێراقە.

 

هەر ئەمشەو وەک رەتدانەوەیەک بەرامبەر ئەو هێرشانەی ئەمەریکا حەشدی شەعبی بۆردومانی چەند بنکەیەکی سەربازی نزیک ئەمەریکای لە سەربازگای تاجی کرد.

 

فڕۆکەکانی ئەمەریکا ئەمشەو بۆردومانی ٥ بنکەی سەربازی حەشدی شەعبیان کرد لەنزیک قائیم سیانیان لە خاکی عێراق و دوانیان لەنێو خاکی سوریا و لەئەنجامدا ١٥ چەکداری حەشد کوژران.

 

 



PM:10:51:29/12/2019