ئەو گەنجەی خۆی سووتان گیانی لەدەستدا

ئەو گەنجەی 10 رۆژ لەمەوپێش لەبەردەم بینای شارەوانی قەزای رانیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا، شەوی رابردوو گیانی لە دەستدا.

 

شەوی یەکشەممە ٢٩ کانونی یەکەم، دڵشاد ساڵح کە خاوەنی ٥ مناڵە دوای ١٠ رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە بەهۆی زۆریی رێژەی سوتاوویەکەیەوە گیانی لەدەستدا.

 


دڵشاد 10 رۆژ لە مەوپێش بەهۆی رێگریکردن لە دروستکردنی خانوو لەسەر پارچە زەویەک لەلایەن شارەوانی رانیە، لەناو بینای شارەوانی رانیە ئاگری لە جەستەی خۆی بەردا.


دڵشاد حسین جگە لە بژێوی ژیانی خێزان و منداڵەکانی خۆی هاوکات بژێوی ژیانی ٧ کەسی تری بنەماڵەکەی لە ئەستۆی ئەودا بووە .

 


AM:09:26:30/12/2019