تەقینەوەیەك لە نێو شاری كەركوك ڕووی دا.
بەپێی زانیارییەکان بهیانی ئهمڕۆ تەقینەوەیەك لە گەڕەكی غەرناتەی شاری كەركوك روویدا، تەقینەوەكەی ئهمڕۆ بۆمبێكی دەنگی بووە و زیانی بە ئۆتۆمبێلێكی سەربازی گەیاندووە.
ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی هەینیش لە هێرشێكدا بۆ سەر سەربازگەی كەی وەن بەڵێندەرێكی ئەمریكایی كوژرا و سێ سەربازی دیكەش بریندار بوون.