ڤیدیۆ.. پەرواز حسێن بەرهەمێکی نوێ بڵاودەکاتەوە

خانمە هونەرمەندی کوردستان لە تۆڕێکی کۆمەڵایەتیدا پڕۆمۆی بەرهەمە نوێیەکەی بڵاوکردەوە.

 

پەرواز حسێن، لە هەژماری فەڕمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئینیستاگرام" پڕۆمۆی "ئەمن کوردم"ی بڵاوکردەوە،کە بەرهەمە نوێیەکەی پەرواز لە تێكست و ئاوازی هونەرمەند گوران صالح و كاری دابەشكردنی موزیك محمد یاسین و دەرهێنانی ڕێگا بەرزنجییە.

 

پەرواز حسێن لە ساڵی ١٩٨٩ لە  شاری رانییە لە دایك بووە، ئێستا لە شاری هەولێر نیشتەجێیە، هاوسەرگیری لەگەڵ هونەرمەند (گۆران ساڵح) كردووەو لە ئێستادا خاوەنی دووكچن بە ناوکانی "گۆنا و گەردن"، پەرواز ساڵی ٢٠١٣ لە كێبەركیی عەرەب ئایدڵدا وەك كجە گۆرانیبێژێكی كورد ناوبانگێكی باشی دەركرد.

 


PM:03:46:30/12/2019