پۆلیسی سلێمانی دەستگیركردنی دوو ئافرەتی لە نێو بازاری شارەكە راگەیاند كە دزییان لە هاوڵاتیان كردووە.
لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند" لەدرێژەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی و ئەو پلانە ئەمنییەی كە بە بۆنەی پشووەكانی ساڵی نوێی زاینییەوە داڕێژراوە ، مەفرەزەكانی پۆلیسی ڕێكاری دوو تۆمەتباریان لە ناو بازاڕی شاری سلێمانی دەستگیركرد كە دزییان لە هاوڵاتیان كردبوو"
پۆلیسی سلێمانی دەشڵێت" لە ئێستادا هەردوو تۆمەتبار (ع ، أ و ه ،ف ) بەڕەگەز (مێ ) كوردی دانیشتوی شاری دهۆك بە فەرمانی دادوەرو بەپێی ماددەی ٤٤٣ لەیاسای سزادانی عیراقی ڕاگیراون و ڕادەستی بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی سلێمانی كراون بۆ تەواوكردنی لێكۆڵینەوەكان ، لەكاتی دەستگیركردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێك پارەی دزراوو سێ مۆبایلدا".