ئەمەریکا فشارێکی زۆر دەخاتە سەر حکومەتی عێراق

حکومەتی ئەمەریکا فشارێکی زۆر دەخاتە سەر حکومەتی عێراق، پاراستنی هێزەکانی لە عێراق دەخاتە ئەستۆی حکومەت.

 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا ئەمشەو ٣٠ ی کانوونی یەکەم رایگەیاند" "حكومەتی عێراق بەرپرسە بەرامبەر پاراستنی هێزەكانمان"، هەروەها داوا دەکات ئەو کەسانە دەستگیربکات کە هێرش دەکەنە سەر هێزەکانیان لە عێراق.

 

هاوکات ئەمەریکا جەختی لەسەر ئەوە کردەوە کە لە هەرشوێنێک هێرشبکرێتە سەر هێز و بەرژەوەندیەکانیان ئەوا وەڵام دەدەنەوە".

 

شەوێ رابردوو ‌فڕۆکە جەنگیەکان هێرشیان کردە سەر ٥ بنکەی حەشدی شەعبی لە سوریا و عێراق زیانی بەرچاویان پێگەیاندن.

 


PM:11:51:30/12/2019