لە ڕاگەیەندراوێکدا رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" لەماوەی مانگی کانونی یەکەمی ئەمساڵدا ٢٢ کۆڵبەر لە ئێران کوژراون و بریندار بوون".
رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ كه ماوهى چهندین ساڵه چاودێرى رهوشى مافى مرۆڤ له خۆرههڵاتى كوردستان دهكات، له راپۆرتێكیدا وردهكارى كوشتن و برینداربوونی كۆڵبهر لە مانگی کانوونی یەکەمی ئەمساڵ ئاشکرا دەکات و دەڵێت" لەماوەی مانگی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ نزیکەی ٢٢ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کوژراون و بریندار کراون کە زیاتر لە ٧٣٪ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی ڕاستەوخۆی پاسدارەکانی سووپای ئێران بووە".
هەنگاو دەشڵێت" لەو ماووەیەدا ٨ کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. ٣ کەس لەو کۆڵبەرانە تەمەنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە".
ڕێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بەم شێوەیە وردەکاریی زیاتر دەخاتەڕوو:
شێوەی قوربانی بوونی کۆڵبەران
تەقەی ڕاستەوخۆ : ١٦ حاڵەت (٦ کوژراو و ١٠ بریندار) کە دەکاتە ٧٣٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
ڕووداوی سروشتی: ٥ حاڵەت (٢کوژراو و ٣ بریندار ) کە دەکاتە ٢٧٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
تەقینەوەی مین: ١ حاڵەت (١بریندار) کە دەکاتە ٤٪ ی کۆی حاڵەتەکان.
جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان
پارێزگای ئورمیە: ١١ حاڵەت (٣ کوژراو و ٨ بریندار).
پارێزگای سنە: ١٠ حاڵەت (٥ کوژراو و ٥ بریندار ).
پارێزگای کرماشان: ١ حاڵەت (١ بریندار).