باڵوێزخانەی ئەمەریکا داوا لە هاوڵاتیان و کارمەندانی دەکات سەردانی باڵوێزخانە نەکەن

لە نوێترین پەرەسەندنی رووداوەکان باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا، ئەو باڵوێزخانەیە داوا لە کارمەند و هاولآتیانی ئەمەریکا دەکات سەردانی باڵویزخانە نەکەن لەبەر خراپی دۆخی ئەمنی.

 

هاوکات حکومەتی عێراق هێزێکی زۆری حکومی و فەرەلایەنی لەدەوری باڵوێزخانەکە کۆکردۆتەوە تا رێگا بگرن لە خۆپیشاندەران بچنە نێو باڵوێزخانەکە.

 

هەر ئێستا ترامپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند کە ئێران بەرپرسیارە لەو خۆپیشاندانەی دژی باڵویزخانەکەیان لە بەغدا ئەنجامدراوە، هاوکات حکومەتی عێراقیشی بەبەرپرس ناوزەد کرد لە پاراستنی باڵوێزخانەکەیان.

 

پاشنیوەرۆی ئەمڕۆ ٣١ ی کانوونی یەکەم لایەنەگرانی حەشدی شەعبی بە خۆپیشاندان چوونە سەر باڵوێزخانەی ئەمەریکاو دەروازەو دیواری یەکەمی باڵویزخانەکەیان بڕی و ، بەپەلە بەرپرس کارمەندانی باڵوێزخانەکە گوازرانەوە.

 

ژمارەی خۆپیشاندەران دەگەیشتنە ٢٠ هەزار کەس کە بە خۆپیشاندان هەوڵیان دا باڵوێزخانە کۆنترۆڵ بکەن، لە نێو خۆپیشاندەرانیشدا قەیس خەزعەلی و چەند سەرکردەیەکی حەشدی شەعبی دەبینران.

 



PM:05:10:31/12/2019