ترەمپ پەیامێك ئاراستەی گەلی عیراق دەكات

دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی ئەمریكا پەیامێك ئاڕاستەی عێراقییەكان دەكات و دەڵێت" كاتی ئازادی و دەرچوونتان لە ژێر هەژموونی ئێران هاتووە".

 

لە توتێكدا ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكا ڕایگەیاند" بە ملیۆنان كەسی عیراقی دەڵێم ئیتر كاتی هەلە ئەوانەی بەدوای ئازادیەوەن".

 

ئەم پەیامەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدا دێت، کەمێک پێش ئێستا چەند بەرپرسێکی ئەمریکیی بە ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزیان راگەیاندووە، ئەمریکا هێز رەوانەی ناوچەی سەوز دەکات و هێزەکەش لە دەورووبەری باڵیۆزخانەی وڵاتەکە بڵاوەیان پێدەکرێت تاکو لە هەر هێرشێک بیپارێزن.

 
 


PM:07:29:31/12/2019