لیژنه‌ی دووی سه‌ربه‌لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی ئاماری مانگی رابردوو بڵاوده‌كاته‌وه وسه‌رۆكی لیژنه‌كه‌ش ده‌ڵێت" ده‌ستیان به‌سه‌ر بڕێكی زۆر گۆشتی بێمۆردا گرتووه".
بێوه‌ی ئه‌حمه‌د، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دووی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند" رۆژانه سه‌ردانی هه‌موو ئه‌وشوێنانه‌مان كردووه كه خواردن وخواردنه‌وه پێشكه‌ش به‌هاوڵاتیان ده‌كرێت و له‌كاتی هه‌بوونی سه‌رپێچیدا پسوڵه‌یان بۆكراوه، دواتریش به‌پێی جۆری سه‌رپێچیه‌كه‌ی شوێنه‌كه وخاوه‌نه‌كه‌شی روبه‌روی یاسایا كراونه‌ته‌وه".
وتی" له‌مانگی رابردوودا لیژنه‌ی دوو (262) سه‌ردانی بۆ دوكان وبازاڕ وشوێنه گشتیه‌كان ئه‌نجام داوه، له‌وژماره ته‌نها (45) پسوڵه‌ی سه‌رپێچی تۆماركراوه ئه‌مه‌ش ئه‌وه ده‌رده‌خات كه‌كاری لیژنه‌هاوبه‌شه‌كان ئامانجی خۆی پێكاوه وبۆته‌هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی سه‌رپێچی".
وتیشی" ئه‌و شوێنانه‌ی هه‌ندێ كه‌موكورتی بچوكیان هه‌بووه ژماره‌كه‌یان ته‌نها (27) شوێنه كه ئه‌مانیش ئاگاداركراونه‌ته‌وه پابه‌ندی مه‌رج و رێنماییه‌كانی كاركردن بن، به‌پێچه‌وانه‌وه روبه‌روی رێكاری یاسایی ده‌كرێنه‌وه، به‌هۆی سه‌رپێچیكردن ته‌نها یه‌ك شوێن داخراوه دوشوێنیش روبه‌روی دادگا كراونه‌ته‌وه".
ڕاشیگەیاند" به‌هۆی هه‌بوونی كه‌سانی پسپۆڕ وشاره‌زای بواری ڤێتێرنه‌ری، لیژنه‌ی دوو پشكنین بۆ گۆشتی گۆشتفرۆشه‌كان ده‌كات، هه‌ربۆیه له‌چه‌ند دوكانێك ده‌ست به‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك ئاژه‌ڵی بێمۆردا گیراوه كه گۆشتفرۆشه‌كان به‌نیازی ساغكردنه‌وه‌ی بوون به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا".
ئاماژه‌ی بۆئه‌وه‌كرد" له‌مانگی رابردودا لیژنه‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر (56 كارتۆن هه‌نگوین، 72پاكه‌ت نه‌سته‌له وبسكویت، 15 كارتۆن جگه‌ری به‌ستووی ئێرانی، 17پاكه‌ت چا و بڕێك چپس و په‌نیر و نوقوڵدا) گرتووه و به‌فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی له‌ناوبراون".