بانكی ڕافیدەین: 25 ملیۆن دینار قەرز دەدرێتە فەرمانبەران

لە ڕاگەیەندراوێکدا بانكی رافیدەینی عێراق ڕایگەیاند"  له‌سه‌ره‌تای ساڵی نوێوه‌ ده‌ستپێكردنی پێدانی پێشینه‌ی 25 ملیۆن دیناری به‌فه‌رمانبه‌ران دەستپێدەكات".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا بانکی ڕافیدەینی عێراق ئاشکرایکرد" ده‌ستیان کردوه‌ به‌پێدانی پێشنه‌ی کە بڕەکەی 5،10،15،20،25 ملیۆن دینارە به‌فه‌رمانبه‌رانی داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق، له‌ڕێگه‌ی ماستەركارته‌وه‌ هه‌موو فه‌رمانبه‌رانێك ده‌توانێت ئه‌و پێشینانه‌ وه‌ربگرێت".

 

هاوکات لە راگەیەندراوەكەدا ئەوەشخراوەتەڕوو: دوو هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ده‌توانن له‌ڕێگه‌ی وه‌رگرتنی موچه‌كانیان له‌بانك و كارتی ئه‌لیكترۆنیه‌وه‌ پێشینه‌كان وه‌ربگرن.

 

ئەمەش لە کاتێکدایە ڕۆژی ٧ی کانوونی یەکەمی ٢٠١٩ بانكی رافیده‌ینی عێراقی ڕایگەیاندبوو" سه‌رجه‌م كارمه‌ندانی وه‌زاره‌تی ناوخۆ كه‌ له‌ڕێگه‌ی ماسته‌ركارته‌وه‌ موچه‌ له‌بانك وه‌رده‌گرن ده‌توانن له‌سه‌رجه‌م ئیمتیاز و قه‌رزه‌كانی بانكی رافده‌ین سودمه‌ندبن".

 

لە ساڵی‌ ٢٠١٦ەوە بانكی‌ رافیدەین بەپێی‌ چەند مەرجێكی‌ دیاریكراو پێشینە و قەرز دەداتە فەرمانبەران و هاوڵاتیان.

 

پێدانی ئەو پێشینەیە بە فەرمانبەرانی عیراق لەكاتێكدایە، كە چەند ساڵێكە لە هەرێمی كوردستان هیچ جۆرە پێشینەیەك نادرێتە فەرمانبەران، بەڵام ئەو فەرمانبەرانەی ڕاژە و مووچەیان لەسەر بەغدایە داتوانن سوود لەو پێشینانەی عیراق وەربگرن.

 



PM:08:59:31/12/2019