باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بۆ تایبەتە

 ناکرێت تەنها باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا بە پێگە سیاسیەکەی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە گرنگترین باڵوێزخانە دابنرێت کە دوێنێ لەلایەن حەشدی شەعبیەوە هێرشکرایە سەری، بەڵکو لە رووی بیناو پتەویەوە زۆر تایبەتە.
 


باڵوێزخانەی ئەمەریکا لە بەغدا گەورەترین باڵوێزخانەیە لە جیهاندا، رووبەرەکەی هێندەی رووبەری فاتیکانەو  ١٠٤ فەندانە.

 


ئەم باڵوێزخانەیە ساڵی ٢٠٠٩ بە فەرمی کرایەوە، بڕی ئەو پارەیەی تێیچوو ٧٥٠ ملیۆن دۆلارەو، نزیکەی ١٦ هەزار کەس لە فەرمانبەر و بەڵێندەر دەگرێت.

 


باڵوێزخانەکە دەکەوێتە کەناری رووباری دیجلە لە رۆژئاوای پردی تەموزو لە ٢١ بینایە پێکهاتووە کە رووبەرەکەی ٨٠ جار لە رووبەری گۆڕەپانێکی تۆپی پێ گەورەترە، هێندە گەورەیە لە رووبەری بینایەی نەتەوە یەکگرتووەکان لە نیۆرک گەورەترە.

 

 
 دابەشبووە بەسەر پێنج بەشی سەرەکیدا، کە شوێنی گلدانەوەی ئاوی خۆی و ئارۆشی هەیە، هەروەها وێستگەی بەنزین و گازی تیایە، دوو بینای دیبلۆماسی و بەشی خۆشگەوزەرانیشی گرتۆتە خۆی.

 


باڵوێزخانەکە پێشەنگا و چێشتخانەو مارکێت و مەلەوانگەو ساڵۆنی وەرزش و یاریگای تۆپتۆپێن و باسکە و شوقەی نیشتەجێبوونی تیایە.هێزەکانی مارینز بەرپرسن لە ئەمنیەتی باڵوێزخانەکە، پێنج دەروازەی ئەمنی چوونە ناوەو دەرەوەی کاتی ناکاوی هەیە.

 

 
دیزانیی باڵوێزخانەکە تا ئێستا بە نهێنی ماوەتەو بڵاونەکراوەتەوە، ئاو و بەنزین و کارەبای بۆ دابینکراوە ئەگەر لە دەرەوە ببڕدرێت بەهەر هۆیەکەوە بێت لەناوە دەتوانێت پشت بەخۆیان ببەستن بەبێ جیهانی دەرەوە.دیوارەکانی چواردەوری بەلایەنی کەمەوە  ٩ پێ بەرزەو هەموو لە کۆنکرێت دروستکراوە بەشێوەیەک کە بەرگەی تەقینەوەو تۆپباران بگرێت کە لەدەرەوە بکرێتە سەری.

 


لە ناوەوە وا دروستکراوە لە شێوەی دەفرێکدا کە بەرگەی چەکی بایۆلۆژیش بگرێت، سیستەمی تایبەتی هەوا گۆڕینی هەیە، لەگەڵ پەنجەری بچووک بۆ دەرەوەی باڵوێزخانەکە کە لەشێوەی درز و کەلێندایە.

 

 
باڵوێزخانەکە کە رووبەرەکەی ١٠ کم چوار گۆشەیە بە پتەوترین و تۆکمەترین ناوچەی ئەمنی عێراق دادەنرێت، لە ئێستادا ٥ هەزار کەسی ئەمنی و بەڵیندەرو دیبلۆماسی تییایەو چەندان خاڵی پشکنینی تێدا دروستکراوە.

 

 

 
دوێنێ لە دوا رۆژی ساڵی ٢٠١٩دا حەشدی شەعبی بەناوی خۆپیشاندانەوە بە جلی سەربازیەوە هێرشیان کردە سەر ئەم باڵوێزخانەیەو، فەرماندە بەرپرسەکانی حەشد کە زۆریان لەناو حکومەتیشدا پۆستیان هەیە، لەوانە فالح فەیاز، هادی عامری، فەرماندەکانی حەشدیش مەهدی موهەندیس و قەیس خەزعەلی لە پێشەوەی هێرشبەران بوون. 

سەرچاوە: فۆکس نیوز

 


AM:10:13:01/01/2020