هەنگاو: ٢٥٢ کۆڵبەر لە ساڵی ٢٠١٩ کوژراون و برینداربوون

لە ڕاگەیەندراوێکدا رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند" لە ساڵی ٢٠١٩ نزیکەی ٢٥٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون یان بریندار بوون کە زۆربەیان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کراونەتە ئامانج".

 

رێكخراوى هەنگاو بۆ مافى مرۆڤ كه‌ ماوه‌ى چه‌ندین ساڵه‌ چاودێرى ره‌وشى مافى مرۆڤ له‌ خۆرهه‌ڵاتى كوردستان ده‌كات، له‌ راپۆرتێكیدا ورده‌كارى كوشتن و برینداربوونی كۆڵبه‌ر لە ساڵی ٢٠١٩ دەخاتەڕوو دەڵێت"  لە ماوەی ساڵی ٢٠١٩  لانیکەم ٢٥٢ کۆڵبەر و کاسبکاری کورد لە سنوورەکان و جاددەکانی کوردستان بوونەتە قوربانی کە ٧٦ کەسیان گیانیان لە دەست داوە و ١٧٦ کەسیان بریندار بوون. ئەو ڕێژەیە بەراورد بە  ساڵی ٢٠١٨ کە تێیدا ٢٣١ کۆڵبەر کوژراو یان بریندار ببوون، ٨.٣٪ بەرزبوونەوەی بە خۆیەوە بینیووە".

 

هەنگاو دەشڵێت" نزیکەی بە ٧٧٪ی ئەو کۆڵبەرانەی کە ساڵی ٢٠١٩ کوژراون یان بریندار کراون بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کراونەتە ئامانج و پێکراون".

 

تەقەی ڕاستەوخۆ: ١٩٤ حاڵەت (٥٠ کوژراو و ١٤٤ بریندار).


تەقینەوەی مین: ١٢ حاڵەت (١ کوژراو و ١١ بریندار).


ڕووداوی سروشتی وەکوو؛ هەرەسی بەفر، سەرما، بەربوونەوە لەهەڵدێر و… ٤٢ حاڵەت (٢٣ کوژراو و ١٩ بریندار).


ڕووداوی هاتووجۆ: ٤ حاڵەت (٢کوژراو و ٢ بریندار).

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان


پارێزگای ئورمیە: ١٥٧ حاڵەت (٤٥ کوژراو و ١١٢ بریندرا).


پارێزگای سنە: ٧٠ حاڵەت (٢٦ کوژراو و ٤٤ بریندار).

 

کوژران و بریندار بوونی ٨ منداڵی کۆڵبەر


لە کۆی ئەو کۆڵبەرانەی کە ساڵی ٢٠١٩ کوژران یان بریندار بوون ٨ کەسیان تەمنیان ژێر ١٨ ساڵ بووە کە ٧ کەسیان گیانیان لە دەست داوە. ٦ حاڵەت بە تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران بووە و ٢ حاڵەت بە هۆی سەرما و ڕەهەڵاتن بووە.


پارێزگای کرماشان: ٢٤ حاڵەت (٥ کوژراو و ١٩ بریندار).

 



PM:06:31:01/01/2020