رێكخراوى مافى مرۆڤ له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت " گه‌نجێكى كوردى خه‌ڵكى سه‌رده‌شت له لایه‌ن حكومه‌تى ئێرانه‌وه له‌سێداره درا".
رێكخراوى مافى مرۆڤى هه‌نگاو، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه ١ى كانوونى دووه‌مى 2020 له راگه‌یاندراوێكدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ کۆماری ئیسلامی ئێران له‌سێداره‌دانى (هۆشمەند عەلی پوور) چالاکی سیاسی خەڵکی سەردەشتى له رۆژهه‌ڵاتى كوردستان ئەنجام دەدات".
ئه‌و رێكخراوه راشیگه‌یاندووه " ئەو چالاکە سیاسییە له 31ى تشرینى دووه‌مى 2019 لە لایەن لقی یەکەمی دادگای شۆڕشی شاری سنە دادگایی کرابوون".
لەدوای لە سێدارەدانەکە، بنەماڵەی هۆشمەند عەلی پوور بەیاننامەیەکیان لەو بارەوەیەوە بڵاوکردووەتەوە و هەواڵی سەپاندنی حوکمی سێدارەیان بەسەر كوڕه‌كه‌یان پشتڕاست كردۆته‌وه.