پەکەکە ئاماری کار و چالاکییەکانی ساڵی ڕابردوو ئاشکرا دەکات

پەکەکە ئاماری کارو چالاکییەکانی ساڵی ڕابردوو ئاشکرا دەکات و دەڵێت" لە ماوەی ساڵی ڕابردوودا هەزار و ٢٢٠ کەس لە هێزە ئەمنیەکانی تورکیاوە کوژراون".

 

فەرماندەی هێزی پاراستنی گەل(هەپەگە) سەر بە باڵی سەربازی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند" لەماوەی ساڵی ٢٠١٩ لەگەڵ تورکیا ٤٥٦ گەریلا شەهید بوون و هەزار و٢٢٠ کەسیش لە هێزە ئەمنییەکانی تورکیاوە کوژراون".

 

ئاشکراشیکردووە، لە  چالاکی و ئۆپەراسیۆنەکاندا ٤٥٦ گەریلا شەهید بوون و ٦ گەریلاش بەدیل گیراون.

 

 



PM:01:35:02/01/2020