وەزیری بەرگری ئەمەریکا، مارک ئیسپەر رایگەیاند" حیزبوڵای عێراق کارێکی نیگەرانکاری دی ئەنجام دەدەن". هەروەها دەڵێت " ئەگەر کارێکی وا بکەن پەشیمان دەبنەوە".
مارک ئیسپەر ئەمڕۆ پێنج شەممە بە میدیاکانی راگەیاند" ئێمە چەند مانگێکە ئەو هێرشە نیگەرانکەرانە دەبینین، ئامادەین بەرگری لە خۆمان بکەین و پێش ئەوان گورزیان لێبوەشێنین".
" ئاماژە هەیە کە ئێران و گرووپەکانی سەر بەو نەخشە دادەنێن بۆ هێرشکردنەوە سەر هێزەکانی ئەمەریکا".( وەک وەزیری بەرگری ئەمەریکا دەڵێت).
ئیسپەر تێبینی هەیە لەسەر جموجوڵ و بەرپەرچدانەوەی حکومەتی عێراق بۆ بەرگرتن لە خۆپیشاندانەکان و دەڵێت" هەستمان بە جموجوڵێكی پێویست نەکرد بۆ لێپێچینەوە لە لەو هێرشانەی کرایە سەر هێزەکانی ئەمەریکا".