سەدر لە بارەی دۆخی عێراق پەیامێکی بڵاوکردەوە

ڕێبەری ڕەوتی سەدر سەبارەت بە دۆخی عێراق ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوەو دەڵێت" دەبێت بە هەموانەوە عێراق لەم دۆخەی ئێستا رزگار بکەین".

 

لە ڕاگەیەندراوەکەدا موقتەدا سەدر، ڕێبەری ڕەوتی سەدر ڕایگەیاند" هیوام بە گەلی عیراق لەدەستنەداوە چونکە سوربون لەسەر ڕاپەڕین دژی گەندەڵی".

 

سەدر دەشڵێت" پێویستە شیعە، سونە و کوردەکان هەوڵی رزگارکردنی عێراق لە گەندەڵی، تەندوتیژی و بەستراوەیی بە وڵاتانی دەرەوە بدەن، هاوکات داوا لە سەرجەم پەرلەمانتارانیش دەکەم بۆ چاکسازی و  بەبێ گوێدانە تایفەگەری و ناونانی گەورەترین کوتلە ، ریزەکانیان یەکبخەن بۆ رزگارکردنی عیراق لە گەندەڵی و گەڕانەوەی بۆ سەر رێچکەی خۆی و بەدیهێنانی داواکارییەکانی گەل".

 

 

 

 


PM:09:36:02/01/2020